سەرەتا / فەرهەنگی ئەندرۆید / فراوانترین فەرهەنگ بۆ ئەندرۆید-کوردی بۆ ئینگلیزی و وشەی ئینگلیزی بۆ کوردی

فراوانترین فەرهەنگ بۆ ئەندرۆید-کوردی بۆ ئینگلیزی و وشەی ئینگلیزی بۆ کوردی

kbox
بەهێزترین فەرهەنگە بۆ ئەندرۆید داتای باشترین قاموسەکانم بۆ داناون تا ئێستا لە هیچ ماڵپەڕێکی کوردی ئەو داتایانە نین. ( ئەپلیکەیشنەکە بریتیە لە dictbox بەڵام چەند داتایەکم لەگەڵی گونجاندووە تایبەت ڕۆژ و ئەکادیمی کاتی زۆری ویست.. تەواوی بەشەکانم بە ڤیدیۆ ڕوون کردۆتەوە.

1- پێنج قاموسی کوردی ، کە وشە زانستیەکانت بۆ پێناسە دەکات و دەتوانی وشەی کوردی بۆ ئینگلیزی و وشەی ئینگلیزی بۆ کوردی وەربگێڕی .(داتای ڕۆژ و ئەکادیمی و زانست و pckurd و کوردزمان )
2- عەرەبی بۆ ئینگلیزی و ئینگلیزی بۆ عەرەبی (داتای فەرهەنگی بابیلۆن )
3- ئینگلیزی بۆ فارسی .
4- ئینگلیزی بۆ ئینگلیزی کە هەروشەیەک لە وشەی مەبەست نزیک بێت دەینوسێت پێناسەی دەکات، و ڤێرب و ناون جیا دەکاتەوە . (وەک فەرهەنگی wordnet3 و oxford )
5- توانای زیاد کردنی فەرهەنگە ئۆنلاینەکانی هەیە وەک گۆگڵ ترانسلێت و ویکیپدیا و زۆری تر .
6- ئەگەر سپێڵی وشەیەکت نەزانی دەتوانی وشەکەی بۆ بخوێنیتەوە ئەویش بۆت وەردەگێڕێت (تەنها پشتگیری وشەی ئینگلیزی دەکات )
7- هەر قاموسێکت بەدڵ نەبوو ئەتوانی ناچالاکی بکەی یان ڕیزبەندیەکەی بگۆڕی …
8- ئەگەر بە ئینتەرنێتەوە پەیوەست بی ئەوا ئەو وشەیەی کە دەتەوێ بۆت وەربگێرێ دەگەڕێت و وێنەی گونجاو بۆ وشەکەت نیشان دەدات بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونی.
9- هەر وشەیەک کە بەدوایدا گەڕاوی پێشتر دەتوانێت پاشکەوتی بکات لە گەڵ وێنەکەش دواتر پێداچونەوە بکەیت بۆ بیرکەوتنەوە.. یان وەبیرهێنەری وشەی هەیە ڕۆژانە چەند وشەیەک دیاری دەکەی تاکو وەبیرت بهێنێتەوە ( ئەم تایبەتمەندیە تەنها بۆ زمانی ئینگلیزیە ) ..
بەڕاستی ئەم فەرهەنگە زۆر زۆر پێویستە بۆ قوتابیانی زانکۆ .. کە هەموو شتێکم ئامادە کردوە و تەنها داگرتنی لەسەر تۆیە..

ئەم فایلەی خوارەوە دابگرە ، کە داتای فەرهەنگەکەو ئەپلیکەیشنەکەی لە خۆی گرتووە  ، دوای داگرتنی فۆڵدەری dictboxdata لە ناو زیپ دەر بهێنە بە یەکێک لە پڕۆگرامەکانی winzip  یاخود ئەگەر بە مۆبایل داتگرتووە ئەوە ئەو ئەپلیکەیشنە بەکار بهێنە بۆ دەرهێنانی لە زیپ کە لینکی داگرتنم داناوە ، دوای ئەوە بڕۆ ناو فۆڵدەری dictboxdata لەو ئەپلیکەیشنەکە دابمەزرێنە ، ئێستا هەموو شتێک ئامادەیە

داگرتنی داتا و ئەپلیکەیشنەکە :

dagrtn

داگرتن لە وەن درایڤ :

download_now_v2

——————–

داگرتنی ئەپلیکەیشنی Rar بۆ دەرهێنانی فۆڵدەرەکە :

dagrtn

ڕوون کردنەوە بە ڤیدیۆ :

دەربارەی هێمن ئەکرەم

دەرچوی کۆلیژی ئەندازیاری بەشی بەنداو و سەرچاوەکانی ئاوم ، نزیکەی 3 ساڵە کار لە سەر کۆکردنەوەی فەرهەنگەکان دەکەم لە ژێر دۆمەین و وێبلاگ و پەیجی فەیسبووک ، ئێستا لەم ماڵپەڕە درێژە بە کارەکەم دەدەم ، ئامانج لەم کارەم زیاتر خزمەت کردنە بە زمانی کوردی . هەوڵ دەدەم لەم ڕێگەیەوە ئەو فەرهەنگانە کۆبکەمەوە و کە گرنگترین و بەسود ترینن بۆ ئاسانکاری و هاوکاری تاکی کورد لە وەرگێران و دۆزینەوەی وشەی هاوتا لە زمانی کوردی دا.

ئەمەش ببینە

فەرھەنگی زانستی لە بواری بازرگانی و ئابووری و بەڕێوەبردن- ئەندرۆید

ئەم فەرھەنگە وەرگێڕێکی ووشەیی و زاراوەییە وە یەکەم فەرھەنگی زانستیە لە بواری بازرگانی و ئابووری …

سەرنجێک بنوسە