سەرەتا / فەرهەنگی ئەندرۆید / فەرهەنگی کوردستان(ئینگلیزی-کوردی) بۆ ئەندرۆید

فەرهەنگی کوردستان(ئینگلیزی-کوردی) بۆ ئەندرۆید

kurdistah 14046031_601316700048693_624822909187061638_n

 فەرهەنگی کوردستان یەکێکە لەو فەرهەنگە نايابانەی کە کاری وەرگێڕانی (کوردی-ئینگلیزی)(ئینگلیزی-کوردی) دەکات بۆ بەکارهێنەر و نزیکەی ٦٠ هەزار وشە لەخۆ دەگرێت.

تایبەتمەندییەکانی ئەم فەرهەنگە:

%١٠٠ بەخۆڕاییە.
خۆت دەتوانی وشەی بۆ زیادبکەی، هەروەها دەتوانی مانای وشەکان زیاد و کەم و گۆرانکاریان تێدا بکەیت و لەبەرگیراوەیەکیشی بۆ ئێمە دێت.
ئەو وشانەی بۆ ئێمە دێن، دوای پێداچوونەوە، ئێمە دووبارە بۆ بەکارهێنەرانی دەنێرینەوە و ناوی تۆشی لەگەڵ بڵاودەکەینەوە.
شێوازی خوێندنەوەی وشەکانی تێدایە بە رێنوسی کوردی و ئینگلیزی وە بە دەنگیش.
بۆ زۆربەی وشەکان، نمونە لە رستەدا نیشاندراوە.
کاتێک وشەیەک دەدۆزیەوە هاو واتاکانیشی دەتوانیت ببینی.
دەتوانیت ئەو وشانەی بە دڵتن بیخەیتە لیستی دڵخوازەکان.
گەر شارەزاییەکی باشت لە ئینگلیزیدا هەبێت دەتوانی داوای زانیاری ئەدمین بکەیت بۆ ئەوەی راستەوخۆ بۆ هەموو بەکارهێنەران وشە زیاد و کەم بکەیت.
کاتێک کە دەستدەکەی بە نوسین، ئەگەر وشەی ئینگلیزی بنوسی ئەوا مانای کوردیەکەت پێدەدات، وە ئەگەر کوردیش بنوسی ئینگلیزت پێدەدات، بەمەش فەرهەنگێکی دوو زمانە گۆڕکێییە..

داگرتن لە میدیا فایەر:


داگرتن لە پلەی ستۆر:

google_play_store_icon

دەربارەی هێمن ئەکرەم

دەرچوی کۆلیژی ئەندازیاری بەشی بەنداو و سەرچاوەکانی ئاوم ، نزیکەی 3 ساڵە کار لە سەر کۆکردنەوەی فەرهەنگەکان دەکەم لە ژێر دۆمەین و وێبلاگ و پەیجی فەیسبووک ، ئێستا لەم ماڵپەڕە درێژە بە کارەکەم دەدەم ، ئامانج لەم کارەم زیاتر خزمەت کردنە بە زمانی کوردی . هەوڵ دەدەم لەم ڕێگەیەوە ئەو فەرهەنگانە کۆبکەمەوە و کە گرنگترین و بەسود ترینن بۆ ئاسانکاری و هاوکاری تاکی کورد لە وەرگێران و دۆزینەوەی وشەی هاوتا لە زمانی کوردی دا.

ئەمەش ببینە

فەرھەنگی زانستی لە بواری بازرگانی و ئابووری و بەڕێوەبردن- ئەندرۆید

ئەم فەرھەنگە وەرگێڕێکی ووشەیی و زاراوەییە وە یەکەم فەرھەنگی زانستیە لە بواری بازرگانی و ئابووری …

سەرنجێک بنوسە