سەرەتا / فەرهەنگی ئەندرۆید / فەرھەنگی زانستی لە بواری بازرگانی و ئابووری و بەڕێوەبردن- ئەندرۆید

فەرھەنگی زانستی لە بواری بازرگانی و ئابووری و بەڕێوەبردن- ئەندرۆید

ئەم فەرھەنگە وەرگێڕێکی ووشەیی و زاراوەییە وە یەکەم فەرھەنگی زانستیە لە بواری بازرگانی و ئابووری و بەڕێوەبردن بۆ ھەر سێ زمانی (ئینگلیزی – کوردی – عەرەبی) وە بە پێچەوانەوە، بە ھەر سێ زمانەکە نزیکەی (21000) ووشە لەخۆ دەگرێت وە خوێندنەوەی ووشە ئینگلیزیەکان بە شێوەزاری بەریتانی (UK)، بوونی گەڕانێکی خێرا و پێشکەوتوو بۆ هەر سێ زمانی (ئینگلیزی – کوردی – عەرەبی) بۆ دۆزینەوەی ووشەی مەبەست، کە لە چەند تایبەتمەندی و بەشێک پێکهاتووە:

– بەشی گەڕانی پێشوو (History) لەم بەشە ھەموو گەڕانەکانی پێشووت یاخود ئەو ووشەیەی زۆرترین گەڕانت بۆ کردووە دەپارێزێت.
– بەشی دڵخوازان (Favorites) ھەر ووشەیەکت بووێ یان ئەو ووشەیی زۆر بەکاریدێنی دەتوانی لەوێ ھەڵیبگریت.
– بەشی ڕێکخستنەکان (Setting) لێردا دەتوانرێت جۆر و قەبارەی فۆنتەکان بگۆڕێت.
– بەشی ووشەی ھەڕەمەکی (Random Word) لەم بەشەدا ھەرجارە و بە ووشەیەکی نوێ ئاشنا دەبی.
– پێویستە (Permission) ڕێپێدانەکان کە بە عەرەبی (سماح) و بە ئینگلیزی (Allow) نوسراوە چالاک بکرێن.
– بۆ گەڕان لە بەشی کوردی پێویستە کیبۆردی کوردی بەکاربێنی.
تێبینی: تەنها %20 ی فەرهەنگەکە خۆڕایی

داگرتن لە پلەی ستۆر:

 

 

دەربارەی هێمن ئەکرەم

دەرچوی کۆلیژی ئەندازیاری بەشی بەنداو و سەرچاوەکانی ئاوم ، نزیکەی 3 ساڵە کار لە سەر کۆکردنەوەی فەرهەنگەکان دەکەم لە ژێر دۆمەین و وێبلاگ و پەیجی فەیسبووک ، ئێستا لەم ماڵپەڕە درێژە بە کارەکەم دەدەم ، ئامانج لەم کارەم زیاتر خزمەت کردنە بە زمانی کوردی . هەوڵ دەدەم لەم ڕێگەیەوە ئەو فەرهەنگانە کۆبکەمەوە و کە گرنگترین و بەسود ترینن بۆ ئاسانکاری و هاوکاری تاکی کورد لە وەرگێران و دۆزینەوەی وشەی هاوتا لە زمانی کوردی دا.

ئەمەش ببینە

فەرھەنگی پێشکەوتووی چەند زمانی سەردەم – ئەندرۆید

فەرھەنگی پێشکەوتووی چەند زمانی سەردەم فەرھەنگی پێشکەوتووی سەردەم یەکێکە لە بەھێزترین و پێشکەوتووترین فەرھەنگە کوردییەکان …

سەرنجێک بنوسە