فەرهەنگی ئایفۆن ios

ئەپلیکەیشنی باران بۆ فێربونی ئینگلیزی ( ئایفۆن – ئایپاد )

باران ( Baran English) ئەپێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزییە تاکو فێری زمانی ئینگلیزی بیت، بەشێوەی دەنگ و نوسین و شێوازی خوێندنەوەی دەربڕینە ئینگلیزییەکان وەک خۆی. هەروەها تاقیکردنەوەت پێدەکات بۆ ئەو وانانەی دەیخوێنیت. تاکو ئێستا ٦٢ وانەی تێدایە.

باشییەکانی باران ئینگلیزی (Baran English) ئەمانەن:

1- هاوکاریت دەکات تا هەنگاو بە هەنگاو و ئاست بە ئاست فێری زمانی ئینگلیزی بیت.

2- بێزار بووی لە لەبیرکردنی وشە ئینگلیزییەکان؟ ئایا دەزانی باشتیرین رێگا بۆ لەبەرکردنی وشەکان بریتییە لە تاقیکردنەوەی خۆت، ئەم بەرنامەیە بۆ هەربەشێک تاقیکرنەوەت پێدەکات، بەمەش هاوکاریت دەکات تا وشەکانت بێتەوەیاد.

3- چات و قسە بکە لەگەڵ هاوڕێیان لە ڕێگای ئەپەکە بە زمانی ئینگلیزی، یاخود پرسیاری ئینگلیزییان ئاراستە بکە.

4- ٦٢ وانەی جۆراو جۆری تێدایە لە ئێستا دا. بەڵام بە بەردەوامی بابەتی نوێی بۆ زیاد دەکرێت و بەبێ نوێکردنەوەی ئەپەکە بابەتەکانت بە دەست دەگات.

5- هەستناکەی بەردەوام گوێت لە بیستینی وشەکانی زمانی ئینگلیزی دەبێت بە جۆراو جۆر؟ یاخود زۆر کتێب و فێرکاری هەیە خوێندنەوەی وشەکان و دەربڕینەکانت بە هەڵە پێدەڵێت؟ لە باران ئینگلیزیدا بە هاوکاری پسپۆرەکانی زمانی ئینگلیزی توانیومانە شێوازی خوێندەوەی وشە و دەربڕینەکان بە کوردی بنوسین بە جوانترین شێوازی خوێندنەوە و بە ڕێنوسی کوردی. تەنها تاقیبکەوە بۆت دەردەکەوێت کە چەندەها وشەی ئاسان هەیە بە هەڵە خوێندوتەوە!

6- ئایا بە نمونە وشەی “Hot” بە “هات” یاخود “هۆت” دەخوێنیتەوە؟ لە راستیدا “هات” بە ئەمریکییە و “هۆت” بە بەریتانییە. بۆیە زۆر وشە هەیە لە زمانی ئینگلیزی سەرت لێدەشێوێت کە چۆن دەخوێندرێتەوە، ئێمە هەوڵمان داوە هەم بە شێوازی خوێندنەوەی ئەمریکی و هەم بە بەریتانی لە ئەپەکە شێوازی خوێندنەوەی وشەکە بنوسین.

7- هەر وانەیەک بکەیتەوە ئەوا بە شێوەی دەرهێل ( ئۆفلاین) لات تۆمار دەبێت و هەرکاتێک کاتت هەبوو بەبێ ئینتەرنێت وانەکان دەخوێنیتەوە. وانەکان قەبارەیەکەیان زۆر کەمە کە هەموویان کەمترن لە 1 مێگابایت و بەمەش رەچاوی هێڵی ئینتەرنێت کراوە لە کوردستان

8- ئەپەکە چەند وانەیەکی بێ بەرامبەری تێدایە و دەتوانی سەیریان بکەیت، بەڵام بۆ چالاککردنی هەموو وانەکان ئەوا پێویستە ئەپە بکڕیت. نرخی ئەپەکە زۆر هەرزانە تەنها 2000 هەزارە، ئەمەش سێ جار هەرزانترە لە پەڕتوکێکی زمانی ئینگلیزی کە لە بازارەکان دەیکڕیت و بە یەک رۆژ لێی بێزار دەبیت، بە شێوازێک کە نە تاقیکردنەوەت پێدەکات و نە بەم شێوازەش رێکخراوە.

 

داگرتن لە ئەپستۆر :

تاگەکان

سەرنجێک بنوسە

بابەتی پەیوەندی دار

Close
Close